ڕاگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی ڕایگەیاند .هاوكاری دامودەزگا پەیوەندارەكانین بۆ بەسزا گەیاندنی ئەو كەسانەی تەقە دەكەن.

ڕاشیانگەیاندووە سەرباری ئەو گۆڕانكاریانەی بەسەر كۆمەڵی كوردیدا هاتووە، بەداخەوە هێشتا هەندێ كەس، بۆ گوزارشتكردن لە خۆشیەكانیان پەنا دەبەنەبەر تەقەی خۆشی.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لەكاتێكدا ئیدانەی ئەم دیاردە ناشارستانی‌و نایاساییە دەكەین، كە زۆرجار بەزیانی گیانی‌و ماڵی كۆتایی پێیدێت، داوا لە دامودەزگا پەیوەندارەكان دەكەین بەتایبەتی لیژنەی ئەمنی‌و دادگاكان، رێكاری ئەمنی‌و یاسایی توند بگرنەبەر بەرامبەر بەو كەسانەی تەقە دەكەن.

یەکێتی ڕاشیگەیاندلەهەمان كاتدا هاوخەمیی كەسوكارو خێزانی ئەو كەسانەین بەهۆی تەقەكردنەوە گیانیان لەدەستدا، هیوای زوو چاكبوونەوەیش بۆ بریندارەكان دەخوازین. ئامادەیی خۆمان پیشان دەدەین بۆ هاوكاریكردنی دامودەزگا پەیوەندارەكان بۆ بەسزا گەیاندنی ئەو كەسانەی تەقە دەكەن.

 



PM:06:41:03/10/2018