کۆمسیۆن روونکردنەوە لەسەر ئەنجامی ئەو داتایەنە دەدات کە لە میدیاکانەوە بڵاودەکرێنەوە

 وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سبەینێ ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنن و ئەنجامی ئەو داتایانەشی رەتکردەوە کە بڵاودکرێنەوە.

شیروان زرار وتەبێژى فەرمیی کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێم رایگایاند، ئەو داتایانەى ئەنجامى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکرێنەوە دروست نین و، سبەینێ  بە فەرمى ئەنجامە بەراییەکانى رادەگەیەنین.

وتەبێژی کۆمسیۆن بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشكرد، ٢٢٥ سندوقى دەنگدان سکاڵا و قردێلەى سوریان لەسەرە، کە گۆڕانکارى گەورە لە رێژەى لیست و قەوارەکاندا دروست دەکات.

رۆژى یەکشەممە ٣٠ى ئەیلول هەڵبژاردنى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەچوو،  تا ئێستاش بە فەرمی ئەنجامە بەراییەکان بڵاونەکراونەتەوە، بەڵام بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان پارتی زۆررین رێژەی دەنگی بەدەستهێناوە.




PM:09:32:03/10/2018