شۆڕش حاجی: زیاتر لە ٢٠٠ هەزار دەنگ زیادکراوە بۆ یەکێتی‌و پارتی

ئەندامی خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، شۆڕش حاجی رایگەیاند" لە هەڵبژاردنی ٣٠ ی ئەیلول زیاتر لە ٢٠٠ هەزار دەنگ زیادکراوە بۆ یەکێتی و پارتی".

شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆران بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە" کەشوهەوای هەڵبژاردن لەبارنەبوە و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشبینی كراوبو له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌كوردستان هه‌یه‌ و ئەو تۆماری دەنگدەرانەی کە هەڵبژاردنی پێئەنجامدرا، چونکە لە هەڵبژاردنی (30-9) ساختەکاریەکی گەورە کراوە هەر لەزاخۆ تا خانەقین سەدان بەڵگەی حاشاهەڵنەگرمان هەیە، زیاتر لە (200) هەزار دەنگ زیاد کراوە بۆ یەكیتی و پارتی وە دەیان هەزار دەنگی گۆڕان پوچەڵ کراونەتەوە".

ئەندامەکەی خانەی راپەڕاند لە درێژەی قسەکەیدا دەڵێت " کەشوهەوای هەڵبژاردن لەبارنەبوە و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشبینی كراوبو له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌كوردستان هه‌یه‌ و ئەو تۆماری دەنگدەرانەی کە هەڵبژاردنی پێئەنجامدرا، چونکە لە هەڵبژاردنی (30-9) ساختەکاریەکی گەورە کراوە هەر لەزاخۆ تا خانەقین سەدان بەڵگەی حاشاهەڵنەگرمان هەیە، زیاتر لە (200) هەزار دەنگ زیاد کراوە بۆ یەكیتی و پارتی وە دەیان هەزار دەنگی گۆڕان پوچەڵ کراونەتەوە".

 ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە ئەنجامە بەراییەکانی کۆمسیۆن ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ژمارەی کورسیەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دابەزیووە بۆ ١٢ کورسی کە لە خوولی پێشوودا ٢٤ کورسی بوو.



PM:11:36:04/10/2018