بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڕیارێک لەبارەی فرۆشگای قوتابخانەکان دەدات و نووسراوێکیش دەردەکات.
لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانیدا، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە دەست "سپی میدیا" ھاتووە فرۆشگای قوتابخانەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 دەدرێتەوە ھەمان بەڵێندەرانی ساڵانی پێشوو.
پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دواتر بە نووسراوێکی دیکە نرخی پێدانی فرۆشگاکان دەدرێتە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان و دەبێ بەڵیندەران پابەندی رێنماییەکان بن.
هەروەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەری قوتابخانە و لیژنەی فرۆشگای قوتابخانە بەڕەزامەندی لیژنەی باڵای فرۆشگای پەروەردە دەتوانن فرۆشگای قوتابخانە نەدەنەوە بەھەمان بەڵێندەر، ئەگەر پابەندی رێنماییەکان نەبێت.