شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان ئاشکرای دەکات کۆمسیارانی هەریەک لە گۆڕان و یەکگرتو و کۆمەڵ ئیمزای ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیان نەکردووە.
د.شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، بە میدیای حیزبەکەی راگەیاندووە" چاوەڕوانی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن دەكەن و ناچنە ژێر باری ئەو ساختەكاری و گاڵتەجارییەی پارتی و یەكێتی ئەنجامیانداوە".
شۆڕش حاجی وتیشی " ئەگەر سكاڵاكانیان رەچاو نەكرێن، ئەوا سەر لەبەری پرۆسەكە و ئەنجامەكان رەتدەکەنەوە".
نابراو وتیشی " لەسەرتاسەری كوردستان پارتی و یەكێتی ساختەكارییان كردوە و بزوتنەوەی گۆڕانیش هەرچی لە توانادا بێت دەیگرێتەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ساختەكارییەكان".
رۆژی ٣٠ ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، پارتی پلەی یەکەم و یەکێتی پلەی دووەم و گٶران پلەی سێهەم و نەوەی نوێ پلەی چوارەم و کۆمەڵ پلەی پێنجەم و یەکگرتوو پلەی شەشەمە، بەڵام هەریەکە لە نەوەی نوێ و گۆڕان و یەکگرتوو تێبینییان لەسەر پرۆسەی هەرڵبژاردن و ئەنجامە بەراییەکان هەیە.