یەکێتی تێبینی لەسەر دەنگدانی قەزای مێرگەسوور هەیە
بزانە ژمارەی دەنگدەری چەندە؟

هەندێک ناوەندی یەکێتی رەخنە لە ژمارەی دەنگدان و رێژەی بەشداریکردن و ئەنجامەکانی قەزای مێرگەسوور کە ناوچەی بارزانیش بەشێک لەو قەزایە دەگرن.

لە بەداداچوونێکی رۆژنامەوانی ماڵپەڕی سپی، ئاشکرا بووە ژمارەی دەنگدانی قەزای مێرگەسوور کە بە مەڵبەندی بەهێزی پارتی هەژمار دەکرێت ١٨ هەزارو ٥٧١ دەنگە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە لەو قەزایە ١٣ بنکەی دەنگدانی تێدایە کە لەکۆی ئەو بنکانە ٤١ سندوقی دەنگدان دانراوە بۆ دەنگدانی قەزاکە کە ١٨ هەزارو ٥٧١ دەنگە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و پسپۆر لە بواری هەڵبژاردن، دەربارەی دەنگەکانی ئەم قەزایە بە سپی راگەیاند" ١٨ هەزارو ٥٧١ دەنگ لە هەموو حالەتێکدا یەک کورسی پەرلەمان دەکات و چەند هەزار دەنگێکیشی دەمێنێتەوە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی " ئەو قەزایە لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا هەر لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە تا هەڵبژاردنی ٣٠ ئەیلولی ئەمسال ناوچەیەکە داخراوە بۆ پارتی و بەڕێژیەکی زۆر دیار پارتی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت".

سەرچاوەکەی وتیشی " ئەگەر پارتی هەموو دەنگەکانی ئەو قەزایە بە بێ ساختەو بە ساختەشەوە بەرێ بۆخۆی تەنها یەک کورسی پەرلەمان دەکات".

ئەو سەرچاوەیە نەیشاردەوە کە بەکارهێنانی دەنگدانی قەزای مێرگسوور بۆ تانەدان لە هەڵبژاردنەکانی ٣٠ ی ئەیلولی هەرێم بەشێوەیەکی گشتی، بەکار‌هێنانێکی لاوازە، چونکە وەک ئاماژەمان بۆ کرد لەو قەزایە تەنها ١٨ هەزار دەنگ هەیە".
بنکەی دەنگدان و ژمارەی وێستگەکان..





AM:10:50:08/10/2018