لەبەغدا لیژنەیەك لەدژی پارتی‌و یەكێتی پێكدەهێنرێت

ھەرسێ فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان و جووڵانەوەی نەوەی نوێی و کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بە ھاوبەشی نامەیەکیان لەبارەی ساختەکردنی ڕەگەزنامە و ناسنامەی عێراق لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کرد.

لەو نامەیەدا بۆ قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق، ھەرسێ فراکسیۆنی گۆڕان و نەوەی نوێ و کۆمەڵ دەڵێن "ئێوە لە بابەتێکی ھەستیار ئاگادار دەکەینەوە، ئەویش ساختەکردی دەیان ھەزار ڕەگەزنامە و ناسنامەی عێراقییە لە لایەن ھەردوو حزبی یەکێتی و پارتییەوە، کە لە تۆمارە فەرمییەکان تۆمار نەکراون و بێ پێشینەن".

ھەروەھا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو بابەتە مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دروستکردووە و یارییان بە دەنگ و ئیرادەى ڕاستەقینەى خەڵکی کوردستان کردووە، بۆیە پێویستە بەپەلە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بارەیەوە پێکبھێندرێت، ئامادەیشیان دەربڕیوە لەو بارەیەوە هاوکاری حکومەتى عێراق بکەن.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، دوای گەیشتنی نامەکە لە وەزارەتی ناوخۆ، لەگەڵ وەزیری ناوخۆ کۆدەبنەوە و بەدواداچوونی زیاتر بۆ ئەو بابەتە دەکەن.

ڕۆژی 30ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمان عێراق بەڕێوەچوو  نوێنەری بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان پارتی و یەکێتى بە مەبەستى ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تۆمەتبار دەکەن.



PM:05:02:09/10/2018