بهڕێوهبهرایهتى بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران رایگەیاند، هێزهكانیان سێ كهسیان بە ماددهى هۆشبهرەوە دەستگیرکردووە.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی"کەوتووە تیایدا بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران ئاماژەی بەوە کردووە، دواى چاودێرى و بەدواداچوون، لەلایەن کارمەندانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران، تۆمەتبارێك لە سنورى قەزاى سۆران و تۆمەتبارێکیش لە قەزاى ئاکرێ بە بڕى 80 گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى تریاک دهستگیرکران.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانیان کەسێکى دیکەشیان لە سەنتەرى قەزاى سۆران بە ژمارەیەک حەبى هۆشبەر کردووەو دواتر سەرجەم تۆمەتبارەکان بۆ وەرگرتنى سزاى یاسایى ڕەوانەى بەردەم دادوەرى لێکۆلینەوە کراون.