نرخی مریشک سەر لەنوێ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی تەماتەش دەکرێت.
سۆران غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى بە وشەی ڕاگه‌یاندوە، كاتێك له ناوخۆ نرخى مریشك به‌رز ده‌بێته‌وه په‌یوه‌ندى به كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان هه‌یه و له‌و حاڵه‌ته‌دا كێڵگه‌كان جوجكیان داغڵ كردووه و بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره بكرێت و بخرێته بازاڕه‌وه.
دەشڵێت به‌هۆى داغڵكردنه‌كه‌وه بڕى به‌رهه‌مى ناوخۆ كه‌م بووه و ئه‌وه‌ش وایكردووه له بازاڕدا نرخى مریشك به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخى مریشك له ناوخۆ زۆر به‌رزبێته‌وه ئێمه ڕێوشوێنى تایبه‌ت هه‌یه بیگرینه‌به‌ر بۆ زیاتر به‌رزنه‌بوونه‌وه.
ڕوونیشی کردووەتەوە كاتێك نرخى بگاته 3 هه‌زار و 500 دینار ئه‌وا هه‌رنارده‌ى مریشك بۆ ناوچه‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عێراق ڕاده‌گرین، ئێسته‌یش ڕێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى نرخ زیاتر له ناوخۆ به‌رزنه‌بێته‌وه و به‌رهه‌مى مریشك ته‌نها بۆ ناوخۆ بێت، هه‌نارده ڕاده‌گرین.
هاوکات به‌هۆى هاتنى شه‌پۆلێكى سه‌رماوە له سنوورى پێنجوێن، بڕێكى زۆر ته‌ماته‌ى ناوخۆیی نه‌خۆشى لێیداوه ئەمەش وادەکات، پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخه‌كه‌ى بکرێت
عه‌دنان محه‌مه‌د، یه‌كێك له‌جووتیارانى سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، دەڵێت هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى ته‌ماته‌مان كه‌متربوو له‌چاو ساڵانى ڕابردوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، له‌ماوه‌ى رۆژانى ڕابردوودا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى ئێران ڕێگه‌ى نه‌داوه ته‌ماته‌ى ئه‌و وڵاته له مه‌رزه‌كانه‌وه بێته هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ئه‌وه بۆ ئێمه باشوور، ته‌ماته‌كه‌مان نرخه‌كه‌ى به‌رز بوو له‌بازاڕه‌كاندا.
ڕوونیشی کردووەتەوە "ئێسته‌یش كه شه‌پۆلى سه‌رما ڕووی كردووه‌ته ناوچه‌كه‌مان، بڕێكى زۆر ته‌ماته مابوو پێبگه‌ن، بۆیه نه‌خۆشى لێیداوه و ئه‌گه‌ریش ئه‌و ته‌ماته‌یه له‌ناوبچێت و له‌ئێرانیشه‌وه ته‌ماته نه‌هێت، ئه‌وا نرخه‌كه‌ى زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه.