نەجمەدین کەریم لەسەر پەیوەندی کردنی بە پارتییەوە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

نەجمەدین کەریم پارێزگاری لەسەرکار لادراوی كه‌ركوك و ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌واڵی په‌یوه‌ندیكردنی بەریزه‌كانی پارتییه‌وه‌ رەتدەکاتەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا نەجمەدین کەریم ئاماژەی بەوە کردووە، "سەرتاپای ئەو ھەواڵە رەتدەکەینەوە و داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بەتایبەتی کەناڵی ئاسمانی شەرقییە ئەتەکییەتی راگەیاندن رەچاوبکەن".

نەجمەدین کەریم داواش لە ھەموو خەڵکی کوردستان و شاری کەرکوک دەکات، کە باوەڕ بەو پروپاگەندانە نەکەن، کە بۆ مەرامی سیاسیی بڵاودەکرێتەوە.

ئەمشەو چوارشەممە ١٧ی تشرینی یەکەم کەناڵی شەرقییە، لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، کە نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.

لە رۆژی‌ 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە نەجمەدین کەریم، شاری کەرکوکی بەجێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەو شارە و ئێستاش له‌ هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌، هەروەها  لە ناوەڕاستی ئاداری ئەمساڵیش لە ئەندامێتی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دوورخرایەوە.



PM:11:07:17/10/2018