به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی كه‌ركوك لەپۆستەکەی لەبرا

به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای كه‌ركوك لە پۆستەکەی لابرا و جه‌مال حه‌كیم محه‌مه‌د ئه‌و پۆسته‌ بگرێته‌ده‌ست.

به‌گوێره‌ی‌ نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 21ی 10ی 2018 ده‌رچوه‌و وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی عیراق واژۆی كردوه‌ تێیدا هاتوه‌ "به‌پشتبه‌ستن به‌فه‌رمانێكی پێشوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڕیاردراوه‌ به‌پێدانی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای كه‌ركوك به‌(عه‌مید جه‌مال حه‌كیم محه‌مه‌د)و ده‌ستبه‌كاربونی له‌ڕۆژی ده‌رچونی فه‌رمانه‌كه‌وه‌".

له‌دوای‌ ڕوداوه‌كانی‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان، حكومه‌تی‌ عیراق بڕیاریدا به‌گۆڕانكاریی له‌ ژمارەیەکی زۆر پۆستی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك.



PM:05:32:21/10/2018