یەكێتیی كاندیدی بۆ وەزارەتی داد دیاریكرد

بڕیارە لە پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەتی عیراقدا "وەزارەتی داد" بدرێتە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و کاندیدیش بۆ ئەو پۆستە دیاریکرا.

ماڵپەری فەرمی یەكێتییرایگەیاندووە، تا ئیستا دوو كاندید دیاریكراون بۆ ئەو پۆستی وەزارەتی دادی عێراق کە لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە.

بە پێی ماڵپەڕەکە، هەریەک لە خالد شوانی  ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی و سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم راوێژكاری یاسایی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پاڵێوراوی ئەو پۆستەن.


PM:07:06:21/10/2018