قائیمقامی قەزای سەیدسادق رایگەیاند، فەرمانگەی باری شارستانی لە سەیدسادق دادهخرێت و دهکرێت بە کارتی نیشتیمانی.
لە راگەیەندراوێکدا، کە بەشی راگەیاندنی قەزای سەیدسادق بڵاویکردووەتەوە یئاماژە بەوە کراوە بەپێی پلانی بەڕێوەبەری کاروباری کارتی نیشتیمانی پارێزگای سلێمانی، بەڕهزامهندی بەڕێوبەری گشتی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق بەنوسراوی ژمارە (١٧٢٥٥) لە بەرواری ٢٠١٨/١٠/٢١ بڕیار درا که فەرمانگەی باری شارستانی سەیدسادق دابخرێت و فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی لەو قەزایە بکرێتەوە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەبێت لە دوو ھەفتەی داھاتودا فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی لە سەیدسادق بکرێتەوە.