وێنە...لە بەغداد بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو دروستبوو

لە بەغدای پایتەختی عێراق بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو لە شەقامەکان دروست بووەو پێشبێنی دەکرێت تا سبەینێ دووشەممە بارانبارین بەردەوامبێت.

میدیاكانی عێراق وێنەی چەند ناوچەیەكی بەغدای پایتەخیتان بڵاوكردەوە، کە تیایدا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو لەچەند شەقام و گەڕەکێکی ئەو شارە دروستبووە.

پێشتریش دەستەی پێشبینی كەشوهەوا و كەشناسی لە بەغدای پایتەخت پێشبینی کرد، کە تاسبەی دووشەممە، بارانی بەخوڕ و هەورە بروسكە لە بەغدا بەردەوامدەبێت و پلەكانی گەرماش دادەبەزن.

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە باهۆز و خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی عێراقی گرتوەتەوە و لە هەندێك ناوچەش هاووڵاتیان ناچاربوون دوكانەكانیان دابخەن و بچنەوە ماڵەكانیان.


PM:11:02:21/10/2018