كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم، ڕایگەیاند دوای
ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌سه‌ر تانه‌ی لایه‌نه‌كان، هه‌وڵده‌ده‌ین
پاره‌ی كارمه‌ندان دابه‌ش بكه‌ین.
شیروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و
ڕاپرسی هه‌رێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە له‌ئێستادا كۆمسیۆن سه‌رقاڵی تانه‌ی
لایه‌نه‌كان و ناردنیه‌تی بۆئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، بۆیه پێناچێت به‌م زووانه
پاره‌ی كارمه‌ندانی وێستگه‌كان و سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی
پێنجه‌می په‌رله‌مان دابه‌ش بكرێت.
ڕاشیگەیاندووە دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
له‌سه‌ر تانه‌ی لایه‌نه‌كان، هه‌وڵده‌ده‌ین پاره‌ی كارمه‌ندان دابه‌ش بكه‌ین،
چونكه ئێمه‌ش پێمان باشه دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه دوانه‌كه‌وێت.