سەفین دزەیی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتیشە رایگەیاند " پارتی
دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەنێو خۆیدا لە
گفتوگۆدایە و ئهو پرسه تاوتوێ دهكات".
سهفین دزهیی لە لێدوانێکدا بۆ کەنالێ کوردستان 24، ئاماژهی بهوهش
كرد " سهرهتا پارتی تاوتوێی ئهوه دهكات، لەگەڵ چ لایەنێك هاوپەیمانێتی
بكات و بزانێت شێوازی پێکهێنانی حکوومەت چۆن دەبێت".
سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراقیش دزەیی دەڵێت:
"کورد پشتیوانی لە حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەکات، بەڵام دەبێت کورد لە
حکوومەتی داهاتووی عێراقدا هاوبەشێکی راستەقینە بێت".
دەزەیی کە وتەببێژی حکومەتیشە دووپاتی له مافهكانی گهلی كوردستان
كردهوه و رای گهیاند، پێویستە پرسی پێشمەرگە و ماددەی 140ی دەستوور لە کابینەی
نوێی حکوومەتدا گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.