ناوی وەزیرەکانی پارتی ئاشکرا دەکرێت

کەناڵێکی نزیک پارتی ناوی وەزیرەکانی پارتی بۆ کابینەی حکومی نوێی عێراق ئاشکرا دەکات کە ئەمشەو لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پیدەدرێت.

کەناڵی رووداو ئاشکرای دەکات "د. فوئاد حوسێن دەبێتە وەزیری دارایی و هەروەها جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری. بەنگین رێکانی بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، نەوزاد هادی، وەزیری شارەوانی".

لەلایەکی ترەوە رێبوار تەها، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاندووە "پێداگریکردن لەسەر وەرگرتنی وەزارەتی داد لەلایەن یەکێتییەوە، مەبەستەکەش بۆ ئەوەیە ئەو وەزارەتە پەیوەندی بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەیە".

ئەمشەو پەرلەمانی عێراق متمانە دەبەخشێتە کابینەیی نوێی حکومەتی عێراق کە بەسەرۆکایەتی د. عادل عەبدلومەهدی دەبێت. 



PM:06:27:24/10/2018