كوتلەی سائیرون بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقی كرد

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنى سائیرون هۆڵی پەرلەمانی عێراقیان جێهێشت و بایکۆتی کۆبونەوەکەیان کرد.

کەمێک پێش ئێستا بەمەبەستی دەنگدان بە کابینەى نوێی حکومەتى عێراق دانیشتتنی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوون بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدى ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستیپێکرد.

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، بەشێک لە پەرلەمانتارانی سائیرون وەکو ناڕەزایەتی دژی کاندیدکردنی فالح فەیاز بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، لەدانیشتنی پەرلەمان کشاونەتەوە. 

ئەو سەرچاوەیە  باسی لەوەشکردووە، کە دواتر پەرلەمانتارەکانی لیستی سائیرۆن گەڕاونەتەوە نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق.

بەر لە دانیشتنەکەش فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، کە  لەبەربوونى دابەشکاری حزبی دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەتى عێراق نادەن، داواشی لەسەرجەم پەرلەمانتارانی عێراق کرد کە هاوشێوەی فراکسیۆنەکەیان دەنگ بەو کابینەیە نەدەن.







PM:09:48:24/10/2018