وەزارەتی داد لە یەکێتی وەردەگیرێتەوە و کۆچ و کۆچبەرانی پێدەدرێت

لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بری وەزارەتی داد، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران وەردەگرێت.

خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بڕیاربوو بكرێتە وەزیری داد، بەڵام ئەمشەو چوارشەممە ٢٤ی تشرینی یەکەم، عەرەبێک بۆ ئەو پۆستە کاندیدکرا.

هاوکات دکتۆر میران محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی دواڕۆژی راگەیاندووە، خالید شوانی لەبری وەزارەتی داد، دەكرێتە وەزیری كۆچ و كۆچبەران.



PM:11:16:24/10/2018