نوسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت مەحمود سەنگاوی هەڕەشەی ملپەڕاندنی کردووە و ڕایگەیاندووە له‌كاتێكدا ئه‌و گروپه سیاسییه له‌جێی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه ده‌بوو داوای لێبوردنیان كردبا له‌وه‌ى كه یه‌كێتییه‌كه‌ى مامیان كردوه به كێڵگه‌ى تاقیكردنه‌وه‌و بازاڕى چوون‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوه‌ڵه‌كانیان.
لەو ڕوونکردنەوەیەی نوسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەددا کە وێنەیەکی تایبەت بۆ سپی میدیا نێردراوە هاتووە "له‌وتارى هه‌ڵپه‌ڕینى مه‌یمونه‌كان، (شاناز خان )ئاماژه‌ى به‌هیچ ناوێك نه‌كردووه‌و به‌هیچ چه‌شنێك ته‌شهیری به‌هیچ كاراكته‌رێك نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى به‌ویستى خۆى ده‌یهه‌وێت ئه‌و ناسنامه‌و خه‌سڵه‌ته به‌سه‌ر خۆیدا ببڕێت، ئه‌وه خواستی خۆیه‌تى‌و ئێمه لاریمان لێی نییه".
لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە " ئه‌و سوكایه‌تی‌و جنیۆفرۆشییه‌ى مه‌حمود سه‌نگاوى به كه‌سایه‌تى خاتوو (شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د )نیشانی‌دا كه ئه‌و مۆدێله له سیاسییه چه‌نده خاڵین له‌ره‌وشتى شۆڕشگێڕانه‌و مرۆڤدۆستانه، چونكه ئه‌و هه‌موو جنیۆو سوكایه‌تییه نیشانیده‌دات ئه‌وانه له‌چ نه‌سلێكى مرۆڤن‌و چ په‌روه‌رده‌یه‌كى سیاسیی دوور له‌رێبازى مام جه‌لالیان هه‌یه."
دەقی ڕوونکردنەوەکە
هاندان‌و هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌كانى مه‌حمود سه‌نگاوى‌و دنه‌دانى پێشمه‌رگه بۆ ملپه‌ڕاندنی خاتوو (شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) له‌پاى ئه‌و ووتاره‌ى كه چه‌ند رۆژى رابردوو ده‌رهه‌ق به‌و گروپه سیاسییه‌ى كه ماوه‌یه‌كه گه‌رمیان‌و كوێستان له‌نێو به‌غداد‌و سلێمانى ده‌كه‌ن، هه‌ندێك كه‌سی به‌ده‌نگ هێناوه، له‌كاتێكدا ئه‌و گروپه سیاسییه له‌جێی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه ده‌بوو داوای لێبوردنیان كردبا له‌وه‌ى كه یه‌كێتییه‌كه‌ى مامیان كردوه به كێڵگه‌ى تاقیكردنه‌وه‌و بازاڕى چوون‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوه‌ڵه‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه‌ى مه‌حمود سه‌نگاوى له‌نوسینگه‌ى خاتوو( شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) رایده‌گه‌یه‌نین:
یه‌كه‌م: له‌وتارى هه‌ڵپه‌ڕینى مه‌یمونه‌كان، (شاناز خان )ئاماژه‌ى به‌هیچ ناوێك نه‌كردووه‌و به‌هیچ چه‌شنێك ته‌شهیری به‌هیچ كاراكته‌رێك نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى به‌ویستى خۆى ده‌یهه‌وێت ئه‌و ناسنامه‌و خه‌سڵه‌ته به‌سه‌ر خۆیدا ببڕێت، ئه‌وه خواستی خۆیه‌تى‌و ئێمه لاریمان لێی نییه.
دووه‌م: ئه‌و مۆدێلى گشتاندنه‌و دنه‌دانى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ى بووترێت كه خاتوو (شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) سوكایه‌تى به پێشمه‌رگه كردووه، قه‌وانێكى سواوه‌و پێشتریش خه‌ڵكى تر تاقیكردۆته‌وه‌و شكستى هێناوه، جه‌ماعه‌تى گه‌رمیان‌و كوێستان ئه‌و مافه‌یان نییه ناوى پیرۆزى پێشمه‌رگه تێكه‌ڵى ئه‌و پرسه بكه‌ن، چونكه هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان ده‌زانى له‌سایه‌ى ئه‌وانه‌وه پێشمه‌رگه نه‌ك هه‌ر ناتوانێ به فڕۆكه بچێته به‌غدا بۆ عه‌مره‌ى سیاسی، به‌ڵكو پاره‌ى بینینى فڕۆكه‌خانه‌شی نییه.
سێهه‌م: ئه‌و سوكایه‌تی‌و جنیۆفرۆشییه‌ى مه‌حمود سه‌نگاوى به كه‌سایه‌تى خاتوو (شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د )نیشانی‌دا كه ئه‌و مۆدێله له سیاسییه چه‌نده خاڵین له‌ره‌وشتى شۆڕشگێڕانه‌و مرۆڤدۆستانه، چونكه ئه‌و هه‌موو جنیۆو سوكایه‌تییه نیشانیده‌دات ئه‌وانه له‌چ نه‌سلێكى مرۆڤن‌و چ په‌روه‌رده‌یه‌كى سیاسیی دوور له‌رێبازى مام جه‌لالیان هه‌یه.
چواره‌م: هه‌ڕه‌شه‌كردن به سه‌ربڕین‌و ملپه‌ڕاندنى كاراكته‌ر‌و سیاسییه‌كى وه‌ك خاتوو(شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)، كه سه‌نگ‌و پێگه‌یه‌كى سیاسیی گه‌وره‌ى هه‌یه، ئه‌وه نیشانده‌دا ئه‌وانه چه‌نده دڵڕه‌قن، ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر شانازخان هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ربڕین بكه‌ن، ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر گه‌نجانى بێكه‌س‌و رۆژنامه‌نوسانى بێ پشت‌و خه‌ڵكى به‌شمه‌ینه‌ت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه تا كوێ سه‌ربكێشێت.
ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر كامیرا خۆیان بكه‌نه فریشته‌و فریادڕه‌س ده‌بێت باش سه‌رنج له‌مێژووى خۆیان‌و ئه‌وانى دیكه‌ش بده‌ن، چونكه خه‌ڵكى كوردستان‌و شوێنكه‌وتووانى راسته‌قینه‌ى مام جه‌لال باش ده‌زانن خاتوو( شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) كێیه‌و ده‌شزانن ئه‌و نه‌وه سیاسییه‌ى تریش كێن كه له‌په‌ناى یه‌كێتى‌و ناوى پیرۆزى مامه‌وه یه‌كێتیان له‌بیرنه‌ماوه‌و هه‌ر سه‌رقاڵى بیره نه‌وت‌و ئۆتۆمبێل‌و بازرگانى ئه‌ملاوئه‌ولاو بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس‌و تۆقاندن‌و راوه رۆژنامه‌نوسن.
نوسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد