وەزارەتی تەندروستی عێراق: ٩٠٠ هاولآتی گەیەندرایە نەخۆشخانە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند" ٩٠٠ هاولآتی کە تووشی تەنەگەنەفەسی بوون گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی رومادی و شارەکانی تری عێراق".

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بلآویکردەوە لەو ٩٠٠ کەسەی بەهۆی خۆڵبارینەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان ٥٧٠ کەسیان دانیشتووی پارێزگای ئەنبارن.

وەزارەتی ناوبراو باس لەوە دەکات کە ئەو کەسانەی رووبەرووی تەنگەنەفەسی بوونەتەوە خەڵکی بەتەمەن و منالآن، وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاولآتیان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوەو ئەگەر کرا کەمامە ببەستن.

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ ی تشرینی یەکەم لە چەند شارێکی عێراق بەتایبەتی ئەنبار خۆڵبارێنیکی چڕ ئەو ناوچانەی گرتەوەو مەودای بینین زۆر کورت کردەوە. 



PM:11:37:26/10/2018