په‌یامنێرێكی
كه‌ناڵی كوردسات به‌ناوی توانا مه‌روان به بیانووی هه‌بوونی سكاڵای یاسایی له
خاڵی سنووری حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستگیرده‌كرێت.
لوقمان وه‌ردی كاندیدی ده‌رچووی یه‌كێتی له چۆمان بۆ په‌رله‌مانی
كوردستان بە ماڵپەڕی ڕاچڵەکینی وتووە: ئه‌و په‌یامنێره‌ی كه‌ناڵی كوردسات ویستوویه‌تی
سه‌فه‌ر بكات بۆ ئێران به‌ڵام له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستگیركراوه به‌و
بیانووه‌ی كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه، له‌سه‌ر
بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی.
ڕاشیگەیاندووە كه ناوی ئه‌و په‌یامنێره‌ی كوردسات چێك ده‌كرێـت له
به‌شی پاسپۆرتی مه‌رزه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سكاڵای له‌سه‌ر
تۆماركراوه‌و نه‌چووه به‌ده‌م سكاڵاكه‌وه بۆیه بۆی نه‌بووه سه‌فه‌ر بكات تا كه‌یسه‌كه‌ی
یه‌كلا ده‌بێته‌وه له دادگا.
ڕوونیشی کردووەتەوە، ئه‌و په‌یامنێره‌ی كه‌ناڵی كوردسات له ئێستادا
ده‌ستبه‌سه‌ره له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران.