پارێزگای هەولێر بۆ خاوەن دوکانە سوتاوەکان: خۆتان دوکانەکانتان چاک بکەنەوە

پارێزگاری هەولێر بە خاوەن دوکانە سوتاوەکانی ڕاگەیاند ڕایگەیاند لە ئێستەوە دەتوانن دووكانەكانتان چاك بكەنەوە و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش خزمەتگوزارییەكانتان بۆ دابین دەكات.

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر سەردانی بازاڕی لەنگەی هەولێری كرد و بە خاوەن دووكانەكانی راگەیاند، لە ئێستەوە دەتوانن دووكانەكانتان چاك بكەنەوە و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش خزمەتگوزارییەكانتان بۆ دابین دەكات.

وتیشی ئێمە چیمان پێ‌ بكرێت دڵنیابن بۆتانی دەكەین، بۆیە ئێستە وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاو و ئاوەڕۆ و كارەبا و خزمەتگوزارییەكانی ترتان بۆ دابین دەكەین و هەرچی بكرێت بۆ قەرەبووكردنەوەش هەوڵی بۆ دەدەین.

ڕاشیگەیاند، لە شوێنی خۆتان بەردەوام دەبن و لە شوێنی بازاڕی لەنگەی هەولێر پرۆژەی تر دروست ناكرێت.



PM:01:57:27/10/2018