باری نائاسایی لە قەندیل راگەیەندرا

بەهۆی زۆری لافاو شارەوانی قەندیل بارای نائاسایی راگەیاند، هاوکات پارێزگاری سلێمانیش ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی ئیدارەی ڕاپەڕین و بناری قەندیل دەربڕی.

 شارەوانی بناری قەندیل لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بە (ڕەوشی ئاوارتە) ناوی بردووە باری نائاسایی راگەیاند، ئەوەش بەهۆی ئەو لافاوە زۆرەی، کە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆرەوە لە ناوچەکە  ڕویداوە، هەروەها داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە هاوکاریان بکەن.

لایخۆشییەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا کە شەوی رابردوو بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، پارێزگای سلێمانی ئامادەی هەموو جۆرە هەماهەنگی و هاوکارییەکە بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین و بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتووانی لافاوەكانی بناری قەندیل و دۆڵی شاورێ.

هەروەها داواشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئیتیحادیی عێراق و ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان‌و خەڵكی كوردستان کرد، کە پشتیوانیی ئیدارەی ناوچەكە بكەن بۆ كەمكردنەوەی زیانەكان و بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتووان.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا  لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەهۆی بارانبارینی زۆرەو و دروستبونی لافاو زەرەر و زیان بەر خانو و ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان کەوتووە.



PM:03:08:27/10/2018