وێنەیەکی نەوید زەردی و نێچرڤان بارزانی هەرای ناوەتەوە

نەوید زەردی، هونەرمەندی لاوی رۆژهەڵاتی کوردستان "نەوید زەردی" وێنه‌یه‌كی خۆی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه‌و بووە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

لە لاپەڕەی تایبەتی خپی لە فەیسبووک نەوید زەردی وێنەیەکی خۆی لەگەڵ نێچتەڤان بارزانی بڵاوکردووەتەوەو لەسەر وێنەکە نوسیویەتی،
"زۆر سوپاس بۆ رێزدار کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، جەنابیان پشتیوانی و دەست خۆشی بۆ مان دەربری و گەورەیی و نەجابەتی خۆی نواند بۆ تەواوی ھونەری رەسەنی کوردی و ھەمو نوێ خوازییەک لە ھونەری کوردی و سەرسامی بۆ بەندە جێی شانازییە و سوپاسی جەنابیان دەکەم کە سەرە رای سەرقاڵی و بەڕێوەبردنی کوردستان بەم دۆخەی ئێستاوە ھونەر و کلتوری کوردی بە پێشینەی کارەکانی خۆی دەزانی و

ئەوەشی نوسیووە"زۆر خۆشحاڵ بوو بە بونی منداڵان و گەنجانی کوردستان کە خۆشەویستیان ھەیە بۆ ئەو ھونەر و گۆرانیانەی من پێشکەشی دەکەم، جارێکی تر سوپاس و پێزانینی بێ پایانم بۆ رێزدار و خۆشەویست کاک نێچیرڤان بارزانی بۆ سادەیی و بۆ پێشوازی و بۆ گرینگی پێ دان بە کارەکانم ".

لەسەر ئەو سەردانەی هونەرمەند نەوید زەردی بۆلای سەرۆکی حکومەت و بلاوکردنەوەی وێنەکە ڕه‌خنه‌یەکی زۆر لە هەریەک لە نەوید زەردی و نێچیرڤان بارزانی گیراوەو هەریەک بەجرێک لێکدانەوەی بۆ دەکەن.



AM:12:31:29/10/2018