وەزیری پەروەردە: هەڵگرتنی پاشکەوتی موچە نزیک بووەتەوە

وەزیری پەرورەدەی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، کەرتی پەروەردەی ھەرێم پێویستی بە ٦٠٠ باڵەخانەی نوێ ھەیە دروست بکرین، ئاشکراشیکرد ھەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە نزیک بوەتەوە .

پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لە میانی کردنەوەی باڵەخانەی ئامادەیی چیمەنی کچان لە هەولێر رایگەیاند، کەرتی پەروەردە پێویستی بە ٦٠٠ باڵەخانەی نوێ ھەیە، حکومەتی ھەرێمیش ساڵانە بڕە بودجەیەک بۆ نوێ کردنەوەی بینای قوتابخانە وخوێندنگاکان تەرخان دەکات.

وتیشی، "ئەمساڵ رۆژانی شەممە لە قوتابخانە و خوێندنگاکاندا ناکرێتە پشوو، ئەوەی ھەبووە تایبەت بووە بە ساڵی رابردوو دانانی رۆژانی شەممە وەک پشوو کاریگەری خراپی لەسەر پرۆسەی خویندن دەبێت".

وەزی پەروەردەی هەرێم ئاشكراشیکرد،" ھەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە نزیک بوەتەوە و ئەوانیش وەک وەزارەت ھەوڵی خۆیان لەو روەوە دەدەن".

لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە حکومەتی ژاپۆن نزیکەی ١٠٠ باڵەخانەی خوێندنگای لە هەرێمی کوردستان نۆژەن کردووەتەوەو چەند باڵەخانەیەکیشی دروست کردوە.


AM:11:04:29/10/2018