پۆلسی سلێمانی بە تۆمەتی بلاوکردنەوەی گرتەی سێکسی کچێک تۆمەتبارێک دەستگیردەکات

پۆلسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە کاری سێکسی لەگەڵ کچێک کردووە و هەڕەشەی بلاوکردنەوە ڤیدیۆ سکێسییەکى لە کجەکە کردووە ئەگەر بڕیک پارەی پێنەدات.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە  تیایدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردوە، لە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەم کچێکی تەمەن ٣٢ ساڵ سەردانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری كردووە و سكاڵای تۆماركردووە، لەدژی تۆمەتبار ( ش ، أ ، ع ) كە بەبیانووی خۆشەویستی دستدرێژی سێكسی كردۆتە سەری.

ئەوەش هاتووە، جگە لە دەستدرێژی سێکسی کەسەکە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی تۆماری ڤیدیۆیی كردووە و کچەکەش لە بەرامبەردا پارەی پێداوە کە بڕەکەی سێ هەزار و ٨٠٠ دۆلار بووە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە پاش پێدانی ئەو برە پارەیە، کوڕەکە داوای پارەی زیاتری لە کجەکە کردووەو، هەڕەشەی لێکردوە ئەگەر پارەی زیاتری پێ نەدات ڤیدیۆکەی بڵاو دەکاتەوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون توانرا ئەمشەو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٣٩٣ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.


PM:12:16:29/10/2018