هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، ئاگادارییەكی بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلە ژمارە كاتییەكان بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 29/10/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە، تیایدا ھاتووە "ئەو ئۆتۆمبێلە ژمارە كاتییانەی كە لە ماوەی 60 ڕۆژدا تۆمار ناكرێن، بە بڕیارێكی وەزارەی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سزای دواكەوتن دەیانگرێتەوە بە بڕی یەك ملیۆن دیناری عێراقی".

ھەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا باس لەوەشكراوە "داواكارین لەو ھاووڵاتییانەی ئۆتۆمبێلەكانیان ژمارە كاتییە و لەو ماوەی دیاری كراوە، ئۆتۆمبێلەكانیان تۆمار بكەن، بۆ ئەوەی سزا نەیانگرێتەوە".



PM:02:33:29/10/2018