ئاسایشی ڕاپەڕین دەستی بەسەر بڕێکی زۆر جگەری قەدەغە کراودا گرت

ئاسایشی ڕاپەڕین دەستی بەسەر بڕێکی زۆر جگەری قەدەغە کراوی ئێرانیدا گرت و کەسێکیش دەستگیرکرا.

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین-هۆبەی ئابوری لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی ڕانیە بە هاوکاری بەشی بازگەکانی بەرێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنن "دوای بەدوادا چونێکی ورد و وەرگرتنی زانیاری دروست لە بازگەی گڵەزەرد توانرا دەست بەسەر بڕی ( ٤۳٤ )کیلۆ جگەری ئێرانی قەدەغە کراودا بگرن".

ئەوەش ئاشکراکراوە کە ئەو جگەرە کە لە "ئۆتۆمبێلێکی نیسان دەبڵ قەمەرە بار کرا بوو، هاوکات کەسێک دەستگیر کراوە وە ڕووبەڕووی یاسا کراوەتەوە".

ئەمیر حەسەن



PM:06:01:29/10/2018