پارتی سەرۆکی حکومەتی نوێ دیاری دەکات

هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم دەکات و لە بارەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانیشەوە بڕیار دەدات.
ئاراس حسۆ میرخان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە "بڕیارە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات".
وتوشیەتی "لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ تاوتوی دەکات و کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی حکوومەت دیاری دەکرێت".
ڕاشیگەیاندووە "گفتوگۆکانی پارتی لەگەڵ لایەنەکانیش لەسەر ئیستحقاقی ھەڵبژاردن دەبێت و ھەر لایەنێک بە پێی قەبارەی خۆی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".



PM:05:50:30/10/2018