لە رۆژێکدا ئۆردو‌غان و وەزیری بەرگریەکەی دوو لێدوان لە سەر رۆژئاوای کوردستان دەدەن، چاودێران پێیانوایە هێرشی تورکیا بۆ سەر مینبەج نزیکە.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی ئامانجه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوراته‌وه رایگەیاند " له دوای منبج، ئەو ناوچەیە خاڵ و ناوه‌ندی كاره‌كانیان ده‌بێت".
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، خولوسی ئاكار له میانی 38مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیشه‌سازیی به‌رگریی توركیا كه له كارگه‌ی ته‌قه‌مه‌نیی كڕككاله به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند " له جوگرافیای ده‌ورووبه‌ری توركیادا كێشه‌ی جۆراوجۆر له ئارادایه و لێیان بێده‌نگ نابن".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه پێشتر ژمارەیەک به‌ڵێن هه‌بوون له‌باره‌ی منبج، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كران، به‌ڵام دواتر نه‌خشه رێگا ئاماده‌كرا.
خولوسی ئاكار وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە تا تشرینی یەکەم دەورییە تاکەکان ئەنجامدراون، هەروەها وتی: "دواتر پرۆسەیەکی مەشق دەستیپێکرد، ئەو پرۆسەیە کۆتایی هاتووە و ئەمڕۆ یان سبەی دەورییە هاوبەشەکان دەستپێدەکەن. لەدوای ئەمەش کشانەوەی یەپەگە، پاش کشانەوەشیان، کۆکردنەوەی چەکە قورسەکانی منبج و لە کۆتاییدا منبج-ییە راستەقینەییەکان دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی منبج دەگرنە دەست. ئەو پلان و نەخشەڕێگایەی کە دانراوە ئەمەیە. بەم ئاراستەیەدا هەنگاو دەهاوێژین و بەردەوامین. دواتریش بە دڵنیاییەوە پاککردنەوەی خۆرهەڵاتی فورات دەبێتە جێگەی باس و خواس. لەدوای منبج، خاڵی کارکردنمان، رووبەری کارکردنمان ئەوێیە".