رێنماییەکانی دابەزین و گۆڕینی شوێن بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆکان راگەیەنرا

وەزارەتی خوێندنی باڵای وتویژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێنماییەکانی دابەزین وگۆڕینی شوێنی لە زانکۆکانی ھەرێم بڵاوکردەوە.

بە پێی رێنماییەکان، دەرفەتی پێدانی شوێن گۆڕین بە فێرخوازانی قۆناغی یەکەم، بەپێی کۆنمرە دەبێت نەک کەمترین کۆنمرەی بەش.

ئاماژە بەوەش کراوە، گۆڕینی شوێن سەرجەم سیستمەکان دەگرێتەوە بەڵام بە ڕەچاوکردنی کەمترین کۆنمرەی وەرگیرا و پلانی بەش،بەڵام شوێن گۆڕین لە ئێواران بۆ بەیانیان"زانکۆ لاین، کردیت، پارالێل" ناگرێتەوە.

ئەوەش خراوەتەروو، پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکانی ئێواران و پارالێڵ بەمەرجی کۆنمرە و تەمەن دەبێت، ھەروەک جێبەجێکردنی بڕیاری شوێن گۆڕین لە دەسەڵاتی زانکۆکان دەبێت.

لە ڕێنماییەکاندا ئەوەش خراوەتەروو،ئەنجامدانی ڕێککارەکانی شوێن گۆڕین بۆ خوێندکارنی قۆناغی یەکەم لە رێکەوتی(٢٥ی ١٠ ی ٢٠١٨) ەوە دەست پێدەکات و تا (٨ی ١١ی ٢٠١٨) بەردەوام دەبێت.



AM:09:12:31/10/2018