هەوڵی پارتی و چەند لایەنێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم ئاشکرادەکرێت

لێکتێگەیشتنی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لە ئارادایە و "سپی" ووردەکاریەکەی ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەی باڵای بەشێک لە حزبەکانەوە دەست "سپی میدیا" کەوتوون پارتی پێشنیاری کردووە دوو جێگر بۆ سەرۆکی حکومەت هەبێت کە یەکێکیان لە یەکێتی و ئەوی دیکە لە گۆڕان بێت.

بەگوێرەی زانیاریەکان ئەم پێشنیارە لەلایەن یەکێتیەوە ڕەتکراوەتەوە و لە بەرامبەریشدا پارتی پێشنیاری وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی بۆ یەکێتی کردووە.

هاوکات کۆمەڵی ئیسلامی داوای پۆستی وەزارەتی کشتوکاڵی کردووە و پارتیش وەڵامدانەوەیەکی باشی بۆ ئەم داوایە نیە.

هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند "یەکێتی و کۆمەڵ بۆ ئەم مەبەستە نیگەرانی خۆیان گەیاندۆتە تاران، بەو هۆیەشەوە بڕیارە باڵوێزی ئێران سەردانی مەسعود بارزانی بکات.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پارتی 45 کورسی و یەکێتی 21 کورسی و گۆڕان 12 کورسی و کۆمەڵ 7 کورسی و نەوەی نوێ 8 کورسی و حزبی و شیویعی و سۆشیالستیش یەکی کورسیەکیان بردەوە.



AM:10:12:31/10/2018