هاتوچۆى سلێمانى له‌باره‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاى پردی وڵوبه تاوه‌كو خوار بینای فامیلی مۆڵ، ئاگاداریه‌ك ئاڕاسته‌ى شۆفێران ده‌كات.
به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سپی میدیا" كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه‌كراوه "هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی خۆشه‌ویست ده‌كات، به‌هۆی كاری قیرتاوكردن‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌وه له‌لای پردی وڵوبه‌وه تاوه‌كو خوار بینای فامیلی مۆڵ كاری تێدا ده‌كرێت، تكایه به‌وریایه‌وه شۆفێری بكهنو خێرایتان كه‌م بكه‌نه‌وه".