ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كرد بۆ كۆبوونەوە

ئەنجومەنی دادوەری هەرێم مەرسومی هەرێمی ژمارە یەكی دەركرد كە تێدا هاتووە، بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە پاش پەسەندكردنی ئەنجامەكانی كۆتایی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیارماندا بە بانگهێشتكردنی كاندیدە دەرچووەكانی  پەرلەمان بۆ یەكەمین كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لەڕۆژی سێشەممەی ٦ی مانگ كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم مەرسومە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە كاری پێدەكرێت و لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.

رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو كۆتا دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو و تیایدا جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان وتاری كۆتایی خوێندەوە.

وەك نەریتێكی یاساییش بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان سەرپەرشتی یەكەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان دەكات و دواتریش بەپێی ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێن.




PM:12:21:04/11/2018