ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا ئاشکرای دەکات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی داهاتوویدا بودجەی حەشدی شەعبی زیاد دەکات، دەپرسێت " چاوەڕێبکەن پێشمەرگەکانی کوردستان بزانن وەزیرە کوردەکەی دارایی چی بۆ ئیوە زیاد دەکات؟".
ئەحمەدی حاجی رەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ سپی رایگەیاند " به پێی سەرچاوەیەکی تایبەت، دوای ئەوەی نیگەرانی هەبوو لە دانانی پشکی حشدی شعبی لە بوجەدا کە بڕەکەی (۲) ترلێۆن و (۲٦) ملیار دینارە سبەی یەکێک لە بڕگەکانی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق زیاد کردنی پشکی حشدی شەعبیە".
سەرۆکی فراکسیۆن ی کۆمەڵی ئیسلا می لە پەرلەمانی عێراق روودەکاتە د. فواد حسێن وەزیری دارایی عێراق و دەڵێت" چاوەڕێبکەن پێشمەرگەکانی کوردستان بزانن وەزیرە کوردەکەی دارایی چی بۆ ئیوە زیاد دەکات..؟".
پارتی د. فواد حسێن کاندیدکرد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن بەسەر کاندیدی یەکێتی، بەرهەم ساڵح د بەدەستبهێنێت، بەڵام پارتی گرنگترین وەزارەتی سیادی کە بەر کورد دەکەوێت و لەنێو کوردیشدا بەر پارتی دەکەوێت، جارێکی تر د. فواد حسێنی بۆ کاندیدکردەوەو کرایە وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابوری، پرسی بودجەی پێشمەرگەش یەکێکە لە کێشە هەڵپسێردراوەکانی نێوان کورد و حکومەتی بەغدا، لە کابینەی پێشووی عەبادیدا هۆشیار زێباری نەیتوانی هیچ بۆ پشکی پێشمەرگە لە بودجەی عێڕاق بکات، بەڵام زۆر شت بۆ حەشد شەعبی کرا.