وه‌زاره‌تی كاره‌با به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردووی ساڵی 2018 توانیویه‌تی به تێكڕا 2300 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت و دابه‌شی بكات به سه‌ر هاوبه‌شانی كاره‌با.
ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە " له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا گۆڕانكاری له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با رووده‌دات به هۆی زیادبوونی رێژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی گازی سروشتی له گێڵگه‌كانی (كۆرمۆر و خوڕمه‌ڵه) كه پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به چه‌ند قۆناغێك له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستپێبكات به زیادبوونی له 2300 مێگاوات ده‌بێته 3500 مێگاوات، به‌مه‌ش به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به رێژه‌ی له 50% به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت و سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با زیاد ده‌بێت و هاووڵاتیان سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن" .
هەروەها هاتووە" وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌پێی به‌رنامه‌ی دارێژراو ده‌ستیكردوه به‌جێبه‌جێكردنی (پرۆژه‌ی تۆری زیره‌ك) كه یه‌كسانی ده‌به‌خشێت به هاووڵاتیان له سوودی كاره‌با ئه‌م پرۆژه‌یه تاكو كۆتایی ساڵی 2019 به پێی پلانێكی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێده‌كرێت و كاره‌بای به فیڕۆچوو كه رێژه‌كه‌ی له نێوان 25% - 30% كاره‌بای به‌رهه‌م هێنراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوتۆڕی كاره‌بای نیشتمانی و ئه‌م زیاده‌یه‌ش جارێكی تر هاووڵاتیان لێی سوودمه‌ند ده‌بن".