لیستی جیاوازی مووچە ئاراستەی وەزارەتی دارایی دەکات

به‌رێوبه‌رایه‌تی پەروەردەی سلێمانی رونكردنەوە لەبارەی جێبەجێكردنی رێنماییەكی وەزارەتی دارایی هەرێم دەدات كەتایبەتە بەخەرجكردنی جیاوازی موچە مانگی 12ی ساڵی رابردوو بۆ موچەخۆران و بەرپرسێكی پەروەردەش دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كار بەو رێنماییەكراوە و بەلیستی جیاواز رەوانەی گەنجینەكان كراوە.

شێركۆ سەعدید بەرێوەبەری ژمێریاری لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیسلێمانی رایگەیاند " وەك پەروەردە كارمان بەرێنماییەكەی وەزارەتی دارایی كردووە كە تایبەتە بەجیاوازی موچە بۆ ئەو موچەخۆرانەی كە لەمانگی 12ی 2017دا جیاوازی موچەیان هەبووە و بۆیان نەبەستراوە، بەلیستی پاشكۆ لەگەڵ موچە مانگی هەشتی ئەمساڵدا لیستەكان ئامادەكراون و رەوانەی بەرێوەبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی كراون و چاوەڕواندەكرێت ئەو كەسانەی كە شایستەی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەن مانگانە پارەكەیان بۆ خەرج بكرێت".

بەرێوەبەری ژمێریاری لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیسلێمانی ئه‌وه‌شی بۆ تۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه‌، وەزارەتی دارایی هەرێم بەگوێرەی رێنماییەكە پارەی پێویستی بۆ  ئەو موچەخۆرانە تەرخانكردووە كە شایستەی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیان كەپێشتر بۆیان خەرجنەكراوە، جگەلەوەش وەك پەروەردە سەرجەم كارەكانمان بەكۆتا هێناوە و چاوەڕواندەكرێت لەئایندەیەكی نزیكدا جیاوازی موچە بۆ ئەو كەسانە خەرج بكرێت كە رێنماییەكە دەیانگرێتەوە.



PM:09:24:07/11/2018