پۆلیسی راپه‌ڕین دەستگیرکردنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی راگەیاند كه له چوار كه‌س پێكهاتوون و دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا لاندكروزهریان دزیوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی" كه‌وتووه، تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژەە بەوە کردووە "له به‌رواری 2018/11/6 هاوڵاتی (ع.ق.و.) له بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری سكاڵای تۆمار كردبوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ( 4) كه‌سی نه‌ناسراو هه‌ستاون به دزینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له جۆری تۆیۆتا لاندكروزه‌ر (وه‌نه‌وشه) ره‌نگی ره‌ش و هه‌ر چوار كه‌سه‌كه چه‌كداربوون و ئه‌شكه‌نجه‌ی سكاڵاكاریان داوه".
ئەوەش هاتووە،"هاوكات و له هه‌مان بهروار له 6 بۆ 2018/11/7 ئۆتۆمبێلێكی تر له هه‌مان جۆر له ره‌نگی سپی دزرابوو".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، "له لایه‌ن هێزه‌كانمان له نه‌هێشتنی تاوانی راپه‌ڕین و پۆلیسی پشده‌ر تاكو به‌رواری ئه‌مڕۆ 2018/11/11 چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركران كه ژماره‌یان (4) كه‌سه".
هەروەها باسی لەوەشکردووە، "كه‌سه‌كان به‌ناوه‌كانی (پ.ع.) و (ب.ش.) و (ڕ.ب.) و (و.ب.) كه هه‌موویان له سه‌رووی هه‌ژده ساڵن و له ره‌گه‌زی نێرن، دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان ناوه به تاوانه‌كانیان كه هه‌ستاون به دزین و رفاندنی هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه".
پۆلیسی راپه‌ڕین ڕاشیگەیاندووە، "دۆسێی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه رێكخراو و هه‌ر (4) تۆمه‌تباره‌كه به پێی مادده‌ی 442 له یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه".