پارێزگاری کەرکوک توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

ئێوارەی رۆژی 13ی تشرینی دووەم كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی راكان سەعید پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت لەسەر رێگای سەرەكی بەغدا-كەركوك توشی روداوی هاتوچۆبون و ڕووداوەکە قوربانی لێکەوتەوە.

مەڕوان ئیراهیم العانی، بەرپرسی ژوری راگەیاندنی پارێزگاری كەركوك بە رادیۆ نەوای راگەیاندووە، بەمەبەستی گەیاندنی راكان سەعید بۆ بەغدای پایتەخت و ئامادەبونی لە كۆبونەوەیەك پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت لەگەڵ پاسەوانەكانی بەرەو بەغدا چووەو لە سەر رێگای سەرەكی بەغدا-كەركوك كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی توشی روداوی هاتووچۆ بوون.

بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگاری كەركوك ئەوەشی راگەیاند، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت خۆی سەلامەتە و تەنها پاسەوانێكی گیانی لەدەستداوە و دوو پاسەوانی دیكەش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.



AM:09:09:14/11/2018