تێچووی گەشتی عەمرە کەم کرایەوە

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە هەندێك هۆكار نرخی گەشتی عومرە لە هەزار دۆلارەوە بۆ 700 دۆلار كەمكراوەتەوە.

لەراگەیاندراوێكدا نەبەز ئیسماعیل  وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرددوە،  بەھۆی دابەزینی نرخی ھۆتێل و خواردن لەسعودیە و  كردنەوەی 700 كۆمپانیای تایبەت بەعومڕە لەوڵاتی سعودیە نرخی گەشتی عومڕە لە 1000 دۆلارەوە ئێستا دا بەزیوە بۆ 700 دۆلار ھەندێ جار كەمتریش

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاشكرایشكردووە،  ماوەی مانەی ھەرعومرە كارێك  بۆ ماڵی خودا  10  ڕۆژ دەخایەنێت



PM:07:59:15/11/2018