باشوری کوردستان رۆژێکی پایزانەی خۆش بەسەردەبات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم دۆخی کەشوهەوای ئەمرۆ یەک شەممە و سبەی دوو شەممەی راگەیاندو، هەدوو رۆژەکە پایزانەی خۆش دەبن و باران نابارێت.

کەشناسی باس لەوە دەکات کە ئاسمان هەورو ساماڵ دەبێت و ئەمڕۆ ١٨ ی تشرینی دووەم باران نابرێت، سبەی دوو شەممە کەمێک باران لە باشوری سلێمانی بەشێوەی نمە باران دەبارێت.
 

AM:10:30:18/11/2018