ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێم بە چەند مەرجێک و به پێی وه‌رزه‌كان رێگە بە راوكردنی ئاژه‌ڵی كێوی و باڵنده دەدات.
بەپێی بڕیارێکی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان کە ئەمڕۆ دووشەمەم 19ی تشرینی دووەم لە رێگەی نوسراوێکداوە بڵاویکردوەتەوەو کۆپییەکی ئەو نوسراوەش دەست "سپی" کەوتووە تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، مۆڵه‌تی راوكردن ته‌نها بۆ یه‌ك وه‌رزی راوكردنه و مۆڵه‌ته‌كه‌ش ته‌نها بۆ یه‌ك جۆر له ئاژه‌ڵی كێوی یان باڵنده ده‌بێت.
ئەوەش هاتووه له وه‌رزی یه‌كه‌مدا راوی كه‌و و سوێسكه له 1ی حوزه‌یران تا 1ی ته‌مموز ده‌بێت له هه‌موو ساڵێكدا، له وه‌رزی دووه‌میشدا راوكردن له 1ی كانوونی یه‌كه‌م تا 1ی شوباتی هه‌موو ساڵێك ده‌بێت و راوكردنی كه‌روێشك له 1ی تشرینی یه‌كه‌م تا 1ی شوباتی هه‌موو ساڵێك ده‌بێت.
ئەمەش له‌كاتێكدایه پێشتر راوكردن به هه‌موو جۆرێك و له هه‌موو وه‌رزه‌كاندا قه‌ده‌غه بوو، هه‌ر كه‌سێكیش له‌كاتی راوكردن ده‌ستگیربکرایە جگه له به‌ندكردن سزای دارایی‌ش ده‌درا.