دوای سێکسکردن هاوسەران هەرگیز نابێت ئەم کارانە بکەن
پەیوەندی نێوان هاوسەران بە گرنگترین و هەستیارترین پەیوەندی لە نێوانیان دادەنرێت، بۆ ئەوەی ئەو پەیوەندییە بە باشی بەردەوام بێت نابێت ئەم کارانە لە دوای ئەنجامدانی سێکس ئەنجام بدەن.
1- ناڕەزایی دەربڕین: هەندێک جار هاوسەران دوای ئەنجامدانی سەرجێی دوای ئەوەی ، بەدڵی یەکتری ئەو کارە ناکەن، ناڕەزیی بەرامبەر بە یەکتری دەردەبڕن ، بۆیە نابێت لەم کاتەدا ئەوە بکرێت و دەبێت لە کاتێکی تردا قسەی لەسەر بکرێت.
2- جیاکردنەوەی جێگاکانیان: ئەنجامدانی سێکس زیاتر نزیکبوونەوەیە لە یەکتری لە نیوان هاوسەران، بەلام ئەگەر جێگەکەیان لە یەکتری جیا بکەنەوە، پەیوەندی نێوانیان دەپچڕێت و لە یەکتری دووردەکەونەوە.
3- خۆشتن: زۆربەی هاوسەران دوای ئەنجامدانی کاری سەرجێی راستەوخۆ دەچن خۆیان دەشۆن، بەڵام ئەمە هەڵەیەو کاریگەری خراپ دروست دەکات و پێویستە دوابخرێت بۆ کاتێکی تر.
4- نوستن: بە پێی لێکۆڵینەوەکان نابێت هاوسەران دوای ئەنجامدانی کاری سێکسی راستەوخۆ بخەون، چوونکە لەوکاتەدا لەشی مرۆڤ جۆرە هۆڕمۆنێک دەردەدات کە ئەمەش وا دەکات زیاتر قسە بکەن و لە یەکتر تێبگەن و زیاتر نزیکببنەوە.
PM:12:27:20/11/2018