ڕیزبەندی باشترین زانکۆکانی هەرێم ڕاگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ریزبەندی باشترین زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی راگەیاند و زانکۆی کوردستان لە هەولێر پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا ریزبەندی باشترین زانکۆ حکومییەکانی بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی راگەیاند کە بەمجۆرەیە: زانکۆی کوردستان-هەولێر، سۆران، سەلاحەدین، سلێمانی، چەرمۆ.

هاوکات باشترین زانکۆ حکومییەکان بەپێی ستاف بەمجۆرەیە: هەولێری پزیشکی، کوردستان-هەولێر، سۆران، کۆیە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.

بەپێی فیدباک، ریزبەندی باشترین زانکۆکان بەمجۆرەیە: زانکۆی ڕاپەرین، کۆیە، کوردستان-هەولێر، گەرمیان، چەرمۆ.

ریزبەندی باشترین زانکۆکان بەپێی کۆنتڕۆڵی جۆری بەمشێوەیە: زانکۆی کۆیە، دهۆک، کوردستان، سەڵاحەدین، سلێمانی.

هەر لە کۆنفرانسەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا ئەنجامی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆ تایبەکانی کوردستانی راگەیاند کە بەمجۆرەیە:

گروپی B زانکۆ تایبەتەکان

زانکۆی ئەمریکی لە عێراق/سلێمانی

زانکۆی جیهان/هەولێر

زانکۆی ئیشك

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

زانکۆی نەورۆز

زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا

گروپی C زانکۆ تایبەتەکان

زانکۆی جیهان / سلێمانی

زانکۆی جیهان/ دهۆك

زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی

گروپیD زانکۆ تایبەتەکان

زانکۆی بەیان

زانکۆی نۆلج

زانکۆی کاسۆلیك

زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی



AM:10:59:21/11/2018