هەفتەنامەی ئاژانس بڵاویکردووەتەوە، پەرلەمانی کوردستان تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ ڕاوێژکاری خانەنشین کردووەو کە زیاتر لە نیوەیان و ئەوانەش کە دادەمەزرێندرێن پارتین.
ڕاوێژکارانی پەرلەمانی کوردستان کە مووچەیان ٥ ملیۆن دینارە، بە پلەی باڵا و بە مووچەی خانەنشینیی ٧٥%ی مووچەکانیان بە پێی یاسای ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠٠٤ خانەنشین دەکرێن کاتێک تەمەنی ڕاوێژکارەکە بگاتە ٦٥ ساڵ، بەڵام وەک پەرلەمانتاران دەڵێن گەندەڵییەکی زۆر لەو پرسەدا کراوە و ڕایدەگەیەنن ڕاوێژکار هەیە لە یەک ڕۆژدا فەرمانی دامەزراندن و خانەنشینکردنەکەشی دەرچووە، هاوکات دەڵێن زۆرینەی ڕاوێژکارەکان پارتین.
حاجی كاروان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مانی كوردستان له خولی چواره‌م بە ژمارەی ئەمڕۆی هەفتەنامەی "ئاژانس"ی راگەیاند، "تا ئێمە لە پەرلەمان بووین لەم خولە هیچ ڕاوێژکارێک بە نایاسایی خانەنشین نەکرا، بەڵام دوای ئێمە نازانم، زیاتر لە ٥٠%ی ڕاوێژکارەکانیش بە خانەنشینبوو و ئەوانەی داشدەمەزرێن لە پشکی پارتین."
وتیشی، "پێش ئەم خولە، په‌رله‌مان نزیكه‌ی 40 ڕاوێژكاری خانه‌نشین كردووە له ده‌ره‌وه‌ی یاسا، هه‌یانه له هه‌مان ڕۆژ كه دامه‌زراوه هه‌مان ڕۆژیش خانه‌نشین كراوه، ناوه‌كانیش ئاراسته‌ی حکومەت کراوە بەڵام ئیجرائات نەکراوە".
لایخۆشییەوە ئاری عەبدول لەتیف، ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دامەزراندن و خانەنشینکردنی ڕاوێژکاران لە پەرلەمان تەواو بە حزبی کراوە، هەروەها ڕاوێژکارەکان بەسەر لیژنەکاندا دابەش کراون، ژمارەیەکی تر دامەزرێندراون کەس نازانێت ئیشیان چییە، هەندێکیان هەن تەنها خەریکی وەرگرتنی ڤیزای شنگنن و سەفەر دەکەن.״
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ٢٢ لیژنه‌دا به پێی پسپۆڕییه جیاوازه‌كان و هه‌ر لیژنه‌یه‌كیش دوو ڕاوێژكاری بۆ دیاری كراوه، زیاتر له 44 ڕاوێژكار له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ن و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك ڕاوێژكار هه‌ن ئیشێكی دیاریكراویان نییه.
هیوا نه‌سره‌دین، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتی: "خانه‌نشینبوونی ڕاوێژكارانی په‌رله‌مانی كوردستان به پێی یاسا ڕێك خراوه، هه‌ر ڕاوێژكارێك خانەنشین ده‌كرێت له په‌رله‌مانی كوردستان به پێی یاسای ژماره 36ی ساڵی 2004 خانه‌نشین ده‌كرێتم هه‌ر پێنج حیزبه گه‌وره‌كه‌ش پشكیان هه‌یه له‌و ڕاوێژكارانه‌ی په‌رله‌مان و به پێی كه‌می و زۆری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر ٢٢ لیژنه به‌هه‌مان شێوه ڕاوێژكاره‌كانیش دابه‌ش كراون به‌سه‌ر لیژنه‌كان.״
بە وتەی هیوا نەسرەدین "خانەنشینبوون و دانانیان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه، له خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نها 3 ڕاوێژكار خانه‌نیشن كراون، خانه‌نشینکردنی ئه‌و ژماره ڕاوێژكاره له خوله‌كانی پێشوودا بووه و ئاگاداری چۆنیه‌تی خانه‌نشینبوون و ژماره‌یان نین.״ هیوا نه‌سره‌دین وای وت.