خوێندنی باڵا ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستانی راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان به‌دروشمی ڕیزبەندی نیشتیمانی-شاڕێی کرانەوە و متمانە و دڵنیایی بۆ ساڵانی (٢٠١٧- ٢٠١٨) راگەیاند.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه‌ له‌ گروپه‌كان دانراون بەپێی ئەلفابێتى کوردى ناوەکانیان ڕێکخراوە، واتە لە گروپەکاندا یەکەم و دووەم نیە، بەو پێیەش لە یەک گروپدا ئەگەر زانکۆیەک ناوى لە یەکەم نوسرابێت ماناى ئەوە نیە یەکەمە و ئەگەریش زانکۆیەکى تر ناوى لە دووەم نوسرابێت ماناى ئەوەنیە دووەم بووە، بەڵکو ناوى زانکۆکان بەپێى ئەلفابێتى کوردى لە گروپەکان دانراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ریزبەندی نیشتیمانی ئامرازێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی روئیاو بەرنامەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پێشخستن و گەشەپێدانی خوێندنی باڵا لە هەرێمى کوردستان، بۆیە دەبینن چالاکی توێژینەوەی زانستی لە پێوەرەکانی ریزبەندیی نیشتیمانی دا پشکی شێری پێدراوە.

کە گروپەکانیش بەم شێوەیەى خوارەوەن:

گروپی (B)

       زانکۆی سەلاحەدین
       زانکۆی سلێمانی
       زانکۆی سۆران
       زانکۆی کوردستان – هەولێر
       زانکۆی کۆیە
       زانکۆی هەولێری پزیشکی
  
گروپی (C)

       زانکۆی چەرموو
       زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
       زانکۆی دهۆک
       زانکۆی گەرمیان
       زانکۆی زاخۆ
       زانکۆی ڕاپەڕین
 
گروپی (D)


      زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک
       زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
     زانکۆی هەڵەبجە
 
دوه‌م: زانکۆ تایبەتەکان 

گروپی (B)

       زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق سلێمانی
       زانکۆی ئیشک
       زانکۆی جیهان هه‌ولێر
       زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
       زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنۆلۆجیا
       زانکۆی نەورۆز
 
گروپی (C)

       زانکۆی جیهان – دهۆک
       زانکۆی جیهان – سلێمانی
       زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
 
گروپی (D)

       زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی
       زانکۆی بەیان
       زانکۆی نۆڵج
       زانکۆی کاسۆلیک


PM:03:14:21/11/2018