پەرلەمانی عێراق خاڵە گومرگییەكانی نێوان هەرێم و بەغدای هەڵوەشاندەوە

پەرلەمانی عیراق بەبیانوی دژایەتیکردنی دەستور بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوە خاڵە گومرگییەكانی نێوان هەرێم و پارێزگاكانی دیكەی عیراق.

ئەمڕۆ چوارشەمە ٢١ی تشرینی دووەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک کۆبووەوە، کە کۆبونەوەکەدا پەرلەمان بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەڵوەشاندەوە بەوپێیە دژی دەستورە، کە پێکهاتووە لە ماددەکانی 24 و 61 و 80، کە مادده‌ی 24یان په‌یوه‌سته‌ به‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان

پێشتر لیژنه‌ی یاسایی پڕۆژه‌بڕیارێكی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حكومه‌ت  پێشکەشی پەرلەمان کرد بەو هۆیەی كه‌ دژی ده‌ستوره و له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆدا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر درا‌.


PM:05:07:21/11/2018