سەرکردەیەکی یەکێتی گومانی لە بارزانییە

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی گومان دەخاتە سەر سەردانەكەی مەسعود بارزانی.

بڵێسە جەبار فەرمان لەبارەی سەردانەكەی مەسعود بارزانییەوە بۆ بەغدا دەڵێت”هیوادارم سەردانەکەی کاک مەسعود بۆ بەغدا تەنها وەکو سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نەبێت، بەڵکو وەکو سیاسەتمەدارێکی پەرۆشی کورد بێت بۆ میللەتەکەی و هەوڵی چارەسەری کێشەکان بدات.”

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت”ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەستخۆشی لە هەر هەوڵێک دەکەین کە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند بێت.”

ڕاشیگەیاندوە”وەکو یەکێتی خۆشحاڵین کە هەمو لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی دوای ریفراندۆمە شکستخواردوەکە چارەسەری کێشەکانی هەرێم لەڕێگای حکومەتی نوێی عێراقەوە دەبێت.”

دەشڵێت”وەکو نەتوانرا ببین بە دو دەوڵەتی دراوسێی باش، دەستخۆشی لە کاک مەسعود دەکەم لەهەوڵدانی بۆ چەسپاندن و پەیڕەوکردنی دەستور لەچوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا.

بڵێسە لە کۆتایی نوسینەکەیدا دەڵێت”هەروەها هیوادارم کاک مسعود بۆ چارەسەری کێشەی بودجەو نەوت و گاز و سەروەری زەوی و ئاسمانی هەرێم هاتبێت بۆ بەغدا هەروەک چۆن لەزاری راوێژکارەکەیەوە بیستمان، نەک بۆ فشارخستنە سەر لایەنەکان بێت بۆ نەدانی پۆستێکی وەزاری بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە ئیستحقاقی یەکێتییە.”



AM:10:39:23/11/2018