هەپەگە کوژرانی سەربازێکی تورکیای لە خاکی هەرێم ڕاگەیاند

هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه‌" رایگه‌یاند كه‌ له‌ ناوچه‌ی سیده‌كان له‌ باشوری كوردستان له‌ چالاكییه‌كی گه‌ریلادا، سه‌ربازێكی سوپای توركیا كوژراوه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه‌" له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت "رۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌، كاتژمێر 2ی دوانیوه‌ڕۆ هێزه‌كانمان له‌ ناوچه‌ی ئه‌ڤدلكۆفی سیده‌كان له‌ باشوری كوردستان، له‌ دژی سوپای تورك له‌سه‌ر گردی عه‌لی درێژ چالاكییه‌كی نیشانگیرییان ئه‌نجامدا".

هەپەگە ئەوەشی ئاشکراکردووە "له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌ سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا"، راشیگه‌یاند كه‌ "دوای چالاكییه‌كه‌ هێزه‌كانی دوژمن به‌ چه‌كی قورس ناوچه‌كه‌یان تۆپباران كرد".



PM:03:17:23/11/2018